گەڕانەوە بۆ سەرەوە

ئینساید

چیرۆکی یارییەکە لە جیهانێکی ڕەش و سپیدا ڕوودەدات کە تیایدا یاری بە کوڕێک دەکەیت لە گەشتەکەیدا بەناو شوێنە مەترسی و تاریکەکاندا، کە پێویستە مەتەڵەکان شیکار بکەیت بۆ ڕزگاربوون

ڕەیتینگی یارییەکە لە IGN
10/10
دابەزاندن

چینەکانی ترس

چینەکانی ترس یارییەکی ترسناک و وەسوەسەیی کەسی یەکەمە و جەختێکی زۆر لەسەر چیرۆک و گەڕان دەکاتەوە. قووڵ بچۆ ناو مێشکی نیگارکێشێکی شێت و نهێنی شێتییەکەی بدۆزەرەوە

ڕەیتینگی یارییەکە لە IGN
6/10
دابەزاندن

کابووسە بچووکەکان

چیرۆکەکە باس لە کچێک دەکات بە ناوی Six کە جلێکی زەردی لەبەردایە، بێجگە لە چەرخێك کە بەهۆیەوە ڕێڕەوی تاریکی خۆی ڕووناک دەکاتەوە هیچ چەکێکی پێ نییە، خۆی دەبینێتەوە لەناو دامەزراوەیەکدا بە ناوی The Maw گیری خواردووە و دەبێت بەدوای ڕێگایەکدا بگەڕێت بۆ دەرچوون لەم دامەزراوەیە

ڕەیتینگی یارییەکە لە IGN
9/10
دابەزاندن

وێڵبوو

چیرۆکی یارییەکە باس لە پشیلەیەک دەکات لە چواردەورەی شاردا دەژی لەگەڵ کۆمەڵێک پشیلەی دیکە، بەڵام ڕۆژێک لە کاتی گەڕاندا دەکەوێت و ڕێگاکەی وێڵ دەکات بۆ گەڕانەوە و دەکەوێتە جیهانێک کە تەنها ڕۆبۆتی تێدایە و لێرەدا گەشتی پشیلەکەمان دەستپێدەکات بۆ گەڕانەوە.

ڕەیتینگی یارییەکە لە IGN
8/10
دابەزاندن
ئێمە کێین

Transobot - ترانسۆبۆت

یەکەمین وێبسایت تایبەت بە وەرگێڕانی یاری بۆ سەر زمانی کوردی و ئاسانکاری کردن بۆ دابەزاندنی یارییەکان لە ئامێرەکانی کۆمپیوتەر.

لەمەودوا بە کوردی یاریبکە
تایبتمەندیەکانمان

Transobot - ترانسۆبۆت

ئاسانی لە دابەزاندن

هەمیشە هەولەدەین بۆ بچووکردنی قەبارەی یارییەکان و خێرایی سێرڤەر و ئاسانی ئینستاڵکردن.

کارامەیی لە وەرگێڕان

وردبینی و پێداچوونەوە لە تێکستی یارییەکان و نەهێشتنی هەر کێشەیەک لە وەرگێڕانەکەدا لە کاتی یاریکردن.

پارێزراو لە ڤایرۆس

دڵنیابوونەوە لە فایلی یارییەکان لە نەبوونی هیچ فایلێکی زیانبەخش و تاقیکردنەوەیان پێش بڵاوکردنەوەیان لە سایت.

پشتگیری بەردەوام

دەتوانن هەمیشە ئاگادارمان بکەنەوە لە بوونی هەر هەڵەیەک یان کێشەیەک لە ئیشنەکردنی یارییەکان.

یارییەکان

نوێترین

پرسیار و وەڵام

هیچ پرسیارت هەیە؟

ترانسۆبۆت واتە چی؟

ترانسۆبۆت لە دوو وشە پێک دێت trans کە کورتکراوەی translate بە واتای وەرگێڕان و bot کە کورتکراوەی robot ە.

ترانسۆبۆت بۆ کێیە؟

ترانسۆبۆت بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت یاری بکەن بە زمانی کوردی یاخود بۆ کەسێک کە زمانی ئینگلیزی نازانێت.

چۆنیەتی دابەزاندنی یارییەکان؟

زۆر ئاسانە، لە پەیجی یارییەکان بەدوای یارییەکە بگەڕێ و (دابەزاندن) دابگرە ودوای تەواوبوونی فایلەکە بکەوە و install داگرە.

فێرکاری هەیە؟

بەڵێ، لە چەناڵی یوتیوبەکەمان هەموو فێرکارییەکان دادەگرین.

ئایا بەرهەمەکانتان بە خۆڕایین؟

لە ئێستادا هەموو بەرهەمەکانمان خۆڕایین و ئەگەر بەرهەمێك بکرێت بە پارە نرخەکەی دەنووسرێت و شێوازی پارەدانەکەی ڕووندەکرێتەوە.

یارییەکان لە چ ئامێرێك کاردەکات؟

بە زۆری لەسەر کۆمپیوتەر بەردەست دەبێت بەڵام هەوڵدەدەین لە داهاتوودا لەهەموو ئامێرەکان بەردەست بێت.

چۆن پەیوەندیتان پێوە بکەم؟

دەتوانیت لە ڕێگەی پەیجی فەیسبووک یان ئینستاگرام یان تیکتۆک یان لە ڕێگەی ئیمەیلەوە نامەکانتان بنێرن.

چۆن بتوانم پشتگیریتان بکەم؟

دەتوانیت پشتگیریمان بکەیت لە ڕێگەی لایک کردن و فۆلۆوکردنی پەیجەکانمان لە فەیس و ئینستا و یوتیوب.

ڕوونتر ببینە

یارییەکانمان تاقی بکەوە